لە کەناڵی (CCTV) چین گرتەی ڤیدیۆیی مەشق و ڕاهێنانی سپای زەوینی چینی بڵاوکردەوە، یەکەکانی پیادەی زرێپۆش ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێری مووشەکهەڵگریان تاقیکردەوە. کە چۆنیەتی کارپێکردنەکەی بە چاویلکەیە و لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سپای چین دێت بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕۆبۆتی جەنگی و ڕەنگدانەوەی گۆڕانکاریی ئەگەری لە تاکتیکی شەڕی مۆدێرندا.