تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریە، ئاشکرایکرد، ئیسرائیل و سوریە "گفتوگۆی نیەتپاکی" ئەنجام دەدەن سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی ئەمنیی ئەگەری، بەڵام هێشتا لە گەیشتن بە بڕیارێکی کۆتایی نزیک نین. باراک بە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە، "ئەوان مەبەست و ئارەزووی هاوبەشیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا هێشتا کاری زیاتر ماوە." هەروەها ڕاشیگەیاند "گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە دەروازەیەکە بۆ لێکگەیشتنێکی درێژخایەن کە ڕێگە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا خۆش دەکات."