یانەی ڕیال مەدرید لە دووەمین یاریی لالیگا توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێوەڵام شكست بە یانەی ئۆڤیێدۆ بێنێت و شانبەشانی ڤیاڕێئال و بارسێلۆنا هەریەكەیان بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، گەیشتە لوتکەی لالیگا.بەگوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ئەلۆنسۆ هیچ کاتێکی بەفیڕۆ نەداوە و دەستی لەسەر هەموو خاڵە بەهێز و لاوازەكانی یانەكە داناوە و پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ یاریزانەكان دروست كردووە و هەمووانی ئاگادار كردووەتەوە كە هیچ یاریزانێك یەكلایی نەبووەتەوە كە لە پێكهاتەی سەرەكییە، بەڵكو بەگوێرەی ئاست و دۆخی یارییەكان بڕیار لەسەر پێكهاتەكە دەدات.