ڕۆژنامەی گاردینی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا نووسیویەتی، ستراتیژیی ڕژیمی ئاخوندی بۆ کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژیی شاراوە و ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی لە كاتی هاتنە سەر كارییەوە لە ساڵی ١٣٥٧ ەوە تا ئێستا بەردەوامە و بووەتە هۆی جێبەجێکردنی زیاتر لە ٢٠٠ ئۆپەراسیۆنی دەرەکی، لەوانە ترۆر و ڕفاندن لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا.بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، ئامانجی سەرەکیی ئەو کردەوانە لێدان لە "خاڵە لاوازەکانی دژمن" و قەرەبووکردنەوەی لاوازیی ڕژیمی ئێران لە شەڕەكاندا بووە و شارەزایان بە "بەشێک لە شەڕی ڕانەگەیەندراوی ڕژیمی ئێران" وەسفیان کردووە.گاردین لە درێژەدا ئاماژەی بە دەرکردنی باڵوێزی ڕژیمی ئاخوندی لە ئوسترالیا بە هۆی ڕۆڵی ڕژیمی ئیران لە هێرشەکانی دژە جوولەکەکان کردووە و نووسیویەتی ئەگەرچی ئوسترالیا وردەکارییەکانی ئەم هێرشانەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام بە وتەی شارەزایەکی ناوەندێکی بیرمەندی بەریتانیا، “ئۆسترالییەکان بەبێ هۆ بە ئاشکرا ڕژیمی ئێران تۆمەتبار ناکەن”.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، توێژەران تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا ٣٣ حاڵەتی ترۆر یان ڕفاندنیان لە ڕۆژئاوا دەستنیشان کردووە کە زۆربەیان بۆ سپای ترۆریستی ترۆریستی پاسداران دەگەڕێنرێنەوە.هەروەها ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ١٢ وڵاتی ئەورووپی لەم دواییانەدا بە هاوبەشی هەوڵەکانی دەزگای هەواڵگریی ڕژیمی ئێران بۆ کوشتن، ڕفاندن و هەراسانکردنی ناڕازییان لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور محکوم کردوە.