هاوکات لەگەڵ زیادبوونی قەیرانی ئاو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، شارۆچکەی شادگان و گوندەکانی دەوروبەری لە پارێزگای خوزستان لە ماوەی چەند حەوتویی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کێشەی سوێریی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە. دانیشتوانی شارۆچکەی شادگان چەندین حەوتویە بەدەست کێشەی سوێریی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن. بەوتەی هاوڵاتییان، ئاوی ئەو ناوچەیە ئەوەندە سوێرە کە تەنانەت دوای پاڵاوتنیش لە ماڵەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە کوالێتییەکەیدا دروست نابێت. ئەو دۆخە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی تێکداوە و زۆرێک لە خێزانەکان بەهۆی سوێریی ئاوەکە، تەنانەت دوای پاڵاوتنیش، ناچار بوون بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەیان. لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، هەندێک لە پاڵاوگە بچووکەکانی ناوچەکە لە شادگان بەهۆی نیگەرانی لە زیان گەیشتن بە ئامێرەکانیان لە ئەنجامی سوێریی ئاوەکە، کارەکانیان ڕاگرتووە؛ ئەمەش کێشەکانی بۆ خەڵک زیاتر کردووە.