سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

درێژکردنەوەی ماوەی گیرانی هاووڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت

درێژکردنەوەی ماوەی گیرانی هاووڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت
خبات میدیا

محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی کورد و خاوەن پێداویستیی تایبەت و خەڵکی مەریوان کە لە مانگی ڕابردووەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی ڕێژیم گیرابوو، بەم دواییانە ماوەی گیرانەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، محەممەد پەروازە، تەمەن٣٠ ساڵ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی «نێ» سەر بە مەریوان، ماوەی ٣٩ ڕۆژی ڕابردووی لە گرتوخانەی ئەو شارە تێپەڕاندووە و دۆخی یاسایی ناوبراو نادیارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک بە خانەوادەی محەممەد پەروازە، ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای ئەوەی کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، سەرپەرستیاری دایک و خوشکەکەی خۆیشی لە ئەستۆدایە. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی یەک مانگ و حەوت ڕۆژی ڕابردووەوە لە سەرەتاییترین مافی خۆی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن بێبەش بووە.محەممەد پەروازە ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، لە گوندی نیشتەجێی بوونی خۆی گیراوە.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درێژکردنەوەی ماوەی گیرانی هاووڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت

درێژکردنەوەی ماوەی گیرانی هاووڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن