ئورسولا ڤۆن دێر لاین لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ "فاینانشیاڵ تایمز"ی ئاشكرا کرد، ئەورووپا پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازیی لە ناوچە جیا جیاکانی ئۆکراین، راشیگەیاند: ئەو هەنگاوەی ئەورووپا لە چوارچێوەی پلانی ئاشتی بۆ قۆناغی دوای جەنگ دەبێت، کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.بە گوێرەی لێکتێگەیشتنی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی و چەند سەرکردەیەکی ئەورووپی، وڵاتانی ئەورووپا لە ژێر سەرپەرشتی ئەورووپا و پشتیوانی ئەمەریکا، پلانی ناردنی دەیان هەزار سەربازیان هەیە کە ئەرکی هێزەکە جیا لە ڕۆڵی ئاشتیگێڕان، کۆنترۆڵکردنی ئاسایش، چاودێری سنوورەکان و سیخووری لەخۆ دەگرێت.