فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمان، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە خۆمان بۆ جەنگێکی درێژخایەن لە ئۆکراین ئامادە بکەین، هاوکات هۆشداریی دا لەوەی شکستهێنانی ئۆکراین دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ئەورووپا و ئەڵمان بۆیە پێداگری لە پێویستیی بەردەوامیی پشتیوانیی سەربازیی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ کردەوە.وتیشی: جەنگ بە گشتی بە شکستی و سەرکەوتن یان بە لاوازبوونی ئابووری و سەربازی لایەنێک کۆتاییان دێت، بەڵام لەم دۆخەدا هیچ کام لە وڵاتانی ڕوسیە و ئۆکراین لە هەلومەرجێکی ئاوا نین، بۆیە هێشتا ماویەتی ئەو جەنگە کۆتاییبهێت.