نایجل فەرەج، سەرۆکی پارتی ڕیفۆرمی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی 2029 سەرکەوتن بەدەستبهێنن و حکوومەت بگرنە دەست، ئەوا نزیکەی 600 هەزار پەناخواز دیپۆرت دەکەنەوە. باسی لەوەش کردووە، ئەمە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام پێنج ساڵیان پێویستە بۆ جێبەجێکردنی. بە گوێرەی پلانەکەی نایجل فەرەج، ئەو پەناخوازانەی ئێستا لە هوتێلەکانی بەریتانیادان، دەیانهێننە دەرەوە و لە بنکە سەربازییەکاندا لە دەرەوەی شارەکان دایاندەنێن تا کاتی دیپۆرتکردنەوەیان .