میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە کە پیاوێک بە سەرکەوتن بەسەر بورجی 34 مەتری وێستگەی کینگس کرۆس لەندەن، پلاکاردێکی بە دروشمی "ئازادی بۆ ئێران" هەڵواسیوە. لەسەر ئەم پلاکاردە پەیامەکانی وەک "دەنگی گەلانی ئێران. کارەکە تەواو دەکەین. یەکی ڕەزبەر ڕۆژی گەلە" نووسرابوو.پۆلیسی شەمەندەفەری بەریتانیا ڕایگەیاند، کارمەندەکانیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و لەگەڵ هێزەکانی فریاگوزاریدا هەوڵدەدەن بە سەلامەتی کۆتایی بەم ڕووداوە بهێنن. ئەم هەنگاوە کە تا ئێستاش بەردەوامە، وەک نیشانەیەک لە پشتیوانی داواکارییەکانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران سەرنجی ڕاکێشاوە.