شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا شەبەکەیەکی قاچاخچێتی نەوتی ڕژیمی ئێرانی ئاشکرا دەکات

ئەمریکا شەبەکەیەکی قاچاخچێتی نەوتی ڕژیمی ئێرانی ئاشکرا دەکات
خبات میدیا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سێشەممە ڕایگەیاند کە کەسێک، حەوت کۆمپانیا و نۆ تانکی نەوتی بەهۆی ڕۆڵیان لە قاچاخچێتی نەوتی ڕژیمی ئێران و بەکارهێنانی بۆ بەدەرکردنی سزاکانی دژی ڕژیمی ئاخوندی، سزای داوە.بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی خەزێنە، کەسی سزادراو "وەلید خالید حەمید سامەڕائی" بازرگانێکی عێراقی-کوێتی نیشتەجێی ئیماراتە کە تۆڕێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بازرگانیکردنی نەوت بەڕێوەدەبات. ئەم تۆڕە سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ ڕژیمی ئاخوندی و خودی سامەڕائی بەدەستهێناوە، بە تێکەڵکردنی نەوتی ڕژیمی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق و فرۆشتنی وەک نەوتی عێراقی.وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم تۆڕە چەندین تانکی نەوتی بە ئاڵای لیبریاوە بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە کەنداو و بەندەرەکانی عێراق، و بە دامەزراندنی کۆمپانیا ساختەکان لە دوورگەکانی مارشاڵ، کۆنترۆڵی ڕاستەقینەی سامەڕائی بەسەر ئەم تانکیانەدا شاردووەتەوە.هەروەها ئەم تانکیانە شێوازگەلێکی وەک گواستنەوەی شەوانە، ساختەکردنی سیستەمی ناسینەوەی خۆکار و دروستکردنی کەلێنی بەئەنقەست لە ڕاپۆرتی شوێن بۆ شاردنەوەی چالاکییەکانیان بەکارهێناوە.

6 مانگ و 18 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا شەبەکەیەکی قاچاخچێتی نەوتی ڕژیمی ئێرانی ئاشکرا دەکات

ئەمریکا شەبەکەیەکی قاچاخچێتی نەوتی ڕژیمی ئێرانی ئاشکرا دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن