پێنجشەممە، 4ـی سێپتامبر 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە "شەمەندەفەری تەلەفریکیی گلۆریا، یەکێکە لە هێما گەشتیارییەکانی شاری لێشبۆنە و بەزۆری لەلایەن گەشتیارانەوە بەکار دەهێنرێت. هێڵەکە، لە ساڵی 1885 کراوەتەوە، ناوچەی ناوەڕاستی شار لە نزیک گۆڕەپانی ڕێستاوادۆرس بە گەڕەکی بالای دەبەستێتەوە، کە بە ژیانی شەوانەی بەناوبانگە. دوێنێ یەکێک لە کابینەکانی لە هێڵ ترازاوە و لە ئەنجامدا 15 کەس کوژراوان و 18 کەسی دیکەش بریندار بوونە."