سەرۆکی ڕوسیە ڕایگەیاند، ئامادەیە لە مۆسکۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە، هاوکات هۆشداریشی دا، ئەگەر جەنگی ئۆکراین لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر نەکرێت، ئەوا بە ڕێگەی سەربازی چارەسەر دەکات. ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زڵنسکیی، سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە، بەڵام هیچ هۆیەک هەیە تاوەکوو بیبینم؟ وتیشی: ئەگەر زێلێنسکی ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە، ئەوا با بێتە مۆسکۆ و لەوێ کۆ دەبینەوە.