دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکى توندى بە حەماسدا و ئاگادارى کردەوە بە زووترین کات هەموو بارمتەکان ئازاد بکات.ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سوشیال نووسیویەتى "بە حەماس بڵێن هەر ئێستا 20 بارمتەکەی ئیسرائیل رادەستبکات دوو یان پێنج یان حەوت بارمتە نا، بەڵکو هەر هەموویان".ترەمپ دەشڵێت "بەو شێوەیە شتەکان بە خێرایی دەگۆڕدرێن، یاخود کارەکە کۆتاییدێت". ئەوە لە کاتێکدایە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل چوارشەممە رایگەیاند، پێشبینی دەکەن هێرشەکەیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری غەززە ببێتە هۆى ئاوارەبوونى یەک ملیۆن فەڵەستینى.