سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی تایبەت بە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ڕادەگەینت و دەشڵێت، هیچ هەوڵێک ڕێگریی لەم کۆنفرانسە ناکات.ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشكرای کرد، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی سعوودییە قسەی کردووە، لە 22ـی ئەیلوول بڕیارە لە نیویۆرک هاوسەرۆکایەتیی "کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل" بکەین، دەشڵێت ئامانجامان کۆکردنەوەی زۆرترین پشتیووانیی نێودەوڵەتییە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، هاوکات هیچ هەوڵێک ناتوانێت ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە بکات.