شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل بەرەو گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگریدا دەچێت

ئیسرائیل بەرەو گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگریدا دەچێت
خبات میدیا

ئیسرائیل بەرەو گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگریدا دەچێت بە، بەکارهێنانی سیستەمی لێزەری دژی مووشەکەکانی ڕژیمی ئاخوندی.
مایکل ئیدلشتاین، جێگری باڵای کۆمپانیای "ئەلبیت سیستەمز" و ئەفسەری پێشووی سپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە لە کەمتر لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئیسرائیل دەتوانێت سیستەمی لێزەری بۆ بەرگریکردن لە مووشەکەکانی ڕژیمی ئێران بەکاربهێنێت. بەپێی ڕاپۆرتی وای‌نێت، ئەو تەکنەلۆژیە کە سەرەتا بۆ فڕۆکە جەنگییەکان دیزاین کراوە، دەتوانێت مووشەکی بالیستی و هەڕەشەکانی دیکە بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە سیستەمەکانی ئێستا وەک "گۆنبەدی ئاهەنین" و "تیر" لەناوبەرێت. ئیدلشتاین پیداگریی کردەوە کە ئەم سیستەمە دەتوانێت هاوسەنگیی ئەمنیی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشە مووشەکییە فراوانەکان لەلایەن ڕژیمی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت. شیکەرەوەکان پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیە چارەسەرێکی جێگیرتر بۆ بەرگریکردن لە هەڕەشە زیادبووەکانی ناوچەکە دابین دەکات.

6 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل بەرەو گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگریدا دەچێت

ئیسرائیل بەرەو گۆڕانکاری لە سیستەمی بەرگریدا دەچێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن