سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەگەر مۆسکۆ ئاشتی لەگەڵ کیێڤ ڕەت بکاتەوە، وڵاتە ئەورووپییەکان بە هەماهەنگیی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن. دەشڵێت: ۲۶ وڵات پابەندبوونە بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراین. ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، لە پاریس، رایگەیاند: 26 وڵاتی جیهان بەڵێنیان داوە لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی بەشدار بن لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراین.