سەرۆکی روسیە بەڵێنیدا بەردەوامبێت لە شەڕەکەی لەگەڵ ئۆکراین، ئەگەر هەردوولایەن نەگەنە هیچ رێککەوتنێکی ئاشتی، هەروەها ئامادەیی خۆشی بۆ بینینی زێلێنسکی لە مۆسکۆ دەربڕی. ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەپەکین رایگەیاند، بۆچوونی وایە لە کۆتایی ئەم تونێلەی جەنگدا رووناکی هەیە، بەڵام دەبێت بەرچاومان روونبێت، ئەگەر بە ئاشتییانە چارەسەر نەبوو ئەوا کێشەکانییان لە رێگەی سەربازییەوە چارەسەر دەکەن.