کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا لە 22ـی ئەیلوولدا کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت دەستپێبکاتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی "پرۆسەی ئاشتی" کە هاوینی ئەمساڵ بەهۆی تەشەنەکردنی توندوتیژییەکان لە غەززە وەستابوو. بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشنیارێکی زارەکی دراوە کە لەلایەن سعوودیەوە پێشکەش کراوە، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە "چارەسەری ئاشتیانە"ـی پرسی فەڵەستین و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی.