له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ده‌ریایی توركیە، له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی چێشمەی سه‌ر به پارێزگای ئیزمیر، 107 كۆچبه‌ری نایاسایی گیراون، كه هه‌وڵیان ده‌دا به ڕێگه‌ی نایاسایی بچنه ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها، 30 كۆچه‌ری دیكه‌ش له كه‌ناراوه‌كانی سێفه‌ریهیسار له خنكان ڕزگار كران.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێنراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیە، دوای ئه‌وه‌ی دوو به‌له‌می گوماناوی له كه‌ناراوه‌كانی چێشمه بینران، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتن. له یه‌كێك له به‌له‌مه‌كاندا 73 كۆچه‌ر، كه دوویان منداڵ بوون، گیران. هه‌ر له هه‌مان ناوچه بەلەمێکی دیکەی كۆچه‌ران بینراوە و 34 سه‌رنشینی نایاسایی گیران.