چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕاسک

کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕاسک
خبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی "حال‌وش"، "ئیرەج شەمس" یەکێک لە فەرماندەکانی ناوخۆیی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران، شەوی شەممە لە شاری پیشین سەر بە شارستانی ڕاسک، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە. هۆی ڕووداوەکە و ناسنامەی ئەو چەکدارانەی فەرماندەکەیان کوشتووە، هێشتا نادیارە. "حال‌وش" بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکان نووسیویەتی کە ئەو فەرماندەیە لە ئەرکە جیاوازەکانیدا لە ناوچەی پیشین، لەوانە سەرکوتکردنی هاوڵاتیان، ڕۆڵی هەبووە. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئیرەج شەمس، کوڕی محەمەد کەریم و خەڵکی پیشین بووە. کاتی هێرشەکە لە یەکێک لە سەرتاشخانەکانی بازاڕی شارەکەدا بووە و نزیکەی سەعات ۹ی شەو تەقەی لێکراوە. چەکدارەکان بە تەقەی بەردەوام کردوویانەتە ئامانج و ناوبراو لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە.

6 مانگ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕاسک

کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە ڕاسک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن