هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕەخنەی تووندی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئەمریکا بۆ مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین گرت، کە بڕیار بوو بەشداریی 80هەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات لە نیویۆرک. فیدان وتی، "بەبێ فەڵەستینییەکان قسە لەسەر پرسی فەڵەستینییەکان ناکرێت."ڕێککەوتی 29ـی 8ـی 2025 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە ئەندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین و دەسەڵاتی فەڵەستین قەدەغەکرد، بەو پێیەش بەرپرسانی فەڵەستین بە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستینەوە ناتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن.