سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکراین پرس بە روسیە ناکەن، رووسیەش دەڵێت، دەستێوەردانى بیانى لە ئۆکراین قبوڵنەکراوە و بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆى لەبارەوە ناکەن. مارک رووتە، سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسیی ناسراو بە ناتۆ، رایگەیاند، پێویستە رێگری لە ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیە، بکەن بەهێزتر ببێت.لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکى تایبەت بە ئاسایش لە پراگی پایتەختی چیک، سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لە مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ئۆکراین کرد لەلایەن روسیەوە و پێداگری، ئۆکراین وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە و دەیانەوێت ئاسایشی خاکەکەی گەرەنتى بکەن.