سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیێنێت، نزیکەی 60%ی ئەو چەکانەی لەدەستی سەربازەکانیاندان و لە بەرەکانی جەنگ بەکاریان دەهێنن، لە ناوخۆی ئۆکرایندا بەرهەم دەهێنرێن، هەروەها لە بودجەی ئەم ساڵی وڵاتەکەیان بڕێکی زۆریان بۆ پێشخستنی پیشەسازیی سەربازی تەرخان کردووە.قسەکانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە وتارێکیدا بوو لە کیێڤی پایتەخت، لەبارەی پێشکەوتنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەو 60٪ـی چەکەی کە لە وڵاتەکەیان بەرهەمیان هێناوە، "چەکی بەهێزن، زۆریان پێشکەوتوون و بەتوانان."