سپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی غەززە دەکات بەرەو "ناوچەیەکی ئارام" لە باشوور بڕۆن، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی چاوەڕوانکراو بۆ سەر ناوەندی کەرتی غەززە.شەممە 6ـی سپتامبەر 2025، ئەڤیجای ئەدرەعی، وتەبێژی سپای ئیسرائیل، لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە هاووڵاتییانی غەززە دەکات بچنە ناوچەی ئارام و نووسیویەتی: ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بڕۆنە ناوچەی ئارام (مەواسی) و بچنە پاڵ هەزاران کەسی دیکە کە پێشتر چوونەتە ئەوێ."