چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٨٠٪ بەکارهێنەرانی ئێرانی VPN بەکاردەهێنن

٨٠٪ بەکارهێنەرانی ئێرانی VPN بەکاردەهێنن
خبات میدیا

بەھزاد ئەکبەری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ژێرخان، ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠%ی بەکارھێنەران VPN بەکاردەھێنن و ٧٠%ی ترافیکی وڵات لەسەر پلاتفۆرمی VPN ئاڵوگۆڕ دەکرێت. بەوتەی ئەکبەری، "ئەم بابەتە ئەندازیاریی ترافیکی تۆڕی تێکداوە و بووەتە ھۆی تێکچوونی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان، ئاسایشی سایبەری و تەنانەت دابەشکردنی ھاوسەنگی باری تۆڕ."بەڕێوەبەری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ژێرخان، ھەروەھا وتی: "لە دۆخی ئاساییدا، ترافیک بەپێی شوێنی بەکارھێنەرەکە بۆ نزیکترین ناوەندی ناوەڕۆک ئاڕاستە دەکرێت، بەڵام بە بەکارھێنانی VPN ترافیک زیاتر لە باکووری وڵاتەوە بەرەو ئەوروپا دەڕوات، کە لاوازیی تۆڕ زیاد دەکات." لەم نێوەندەدا، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری حکومەتی ئێران کە لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی لابردنی فیلترینگی دابوو، دوای دەستنیشانکردنی، بەرپرسانی حکومەتەکەی داوایان لە خەڵک کردووە "دان بەخۆیاندا بگرن." ئەمەش نیشانەی ڕوونی ئەوەیە کە بەڵێنەکانی شانۆی ھەڵبژاردن تەنیا بۆ فریوی خەڵک بوون و ھیچ ئیڕادەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فیلترینگ لە ئارادا نییە.، لەکاتێکدا بەرپرسان تەنیا قسە پووچەکانیان دووبارە دەکەنەوە."

6 مانگ و 23 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٨٠٪ بەکارهێنەرانی ئێرانی VPN بەکاردەهێنن

٨٠٪ بەکارهێنەرانی ئێرانی VPN بەکاردەهێنن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن