لە شەوی ڕابردووەوە ڕوسیە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە ئۆکراینییەکان زیاتر کردوەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەرەو ئۆکراین تەقاندووە.
بەپێی ئامارەکانی هێزی ئاسمانی ئۆکراین، ڕووسیە لە درەنگانی ڕۆژی شەممە تا دەستپێکی ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم 805 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەکی بۆ ئۆکراین هاویشتوە، کە گەورەترین هێرشی ئاسمانی بوو لەماوەی سەرهەڵدانی شەڕەکەوە.لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراین توانیویانە 747 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنن و بیانخاتە خوارەوە.