ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی سپتامبەر 2025، حکومەتی یۆنان ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێشتەر دوورگەی ئێڤیای هەژاند و لە ئەسینای پایتەخت هەستی پێکرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتووەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای جیۆداینامیک لە ڕوانگەی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە ئەسینا، بوومەلەرزەکە سەعات 12:30 خولەکی شەو بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە.