شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان، بە واتای مافی بەشداریانە لە هەموو جومگەکانى بەڕێوەبەری دا

مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان، بە واتای مافی بەشداریانە لە هەموو جومگەکانى بەڕێوەبەری دا

زێنەب حوسێنی

زێنەب حوسێنی
بەشداری و مافی دەنگدان بۆ چینی ئافرەتان وەک نیوەی کۆمەڵگا، بەواتای مافی بەشداری سیاسی، فەرهەنگی وکۆمەڵایەتی و ئابووریانە لە کۆمەڵگادا.
هەر بەم پێیە بەشداری ئافرەتان لە شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران هیچ واتاێکی نیە، چونکە ناتوانن کاریگەریان هەبێ و بە بەشداریان، دۆخەکە هەر وەک ڕابردوو دەهێڵرێتە، کە دەیان ساڵە مافیان زەوت کراوە و وەک سیا لەشکر بەکاردەهێنرێن بۆ گەرم کردنی تەنووری شانۆی هەڵبژاردن.
بە پێچەوانەوە لە هەندێک وەڵات، مافی دەنگدان بۆ ئافرەت بەکردار چەسپاوە وکاری پێدەکرێت، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوەنیە کە خواست و داواکاریە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانیان بەتەواوی جێبەجێ بووبێت و کەلێنێک نەمابێتەوە بۆ تێکۆشان بە ئاقاری دەستەبەری کۆی مافەکان.
لە ساڵی ۱۸٤۸ بزوتنەوەی ئافرەتان بۆ مافی دەنگدان لە وەڵاتە یەکگرتوەکان، بوە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەرفراوان، کە بەشێک لە وڵاتانی جیهانی گرتەوە وتوانی کاریگەری بەهێز دابنێت.
وڵاتانێک کە تا ئێستاش مافی دەنگدان تەنیا بۆ پیاوان بەڕەوا دەبینێ وەک عەرەبستانی سعودیەو واتیکان، نەیاتوانیوە خۆیان لەژێر کاریگەری خەباتی ئافرەتان بۆ ڕزگاری وەلادەن ،بەڵکوو فشاری خەبات وتێکۆشانمان سێبەری بەسەردا داناون و ناتوانن چیتر خۆبپارێزن لە ناو و تەنانەت بەشداری ئافرەتان ......
یەکێک لە ڕەوتەکانی پێشکەوتن لە جیهاندا بەشداری چین و توێژەکانە لە کایە یەک لەدوا یەکەکانی دەسەڵات و بەڕێوەبەریدا، ئەوە بۆ ئافرەتان نیشانەی پێشکەوتن و گەشە وسەرهەڵدانی ژیان و چەرخی داهێنانە لە گشت بوارەکان، هەربۆیە ئەوە هێزی مەزنی ئافرەتانە ئەم گۆڕانەی دروست کردووە و هیچ هێزێک ناتوانێ بەری پێبگرێت.
بەدڵنیای لە دەوڵەت و دەسەڵاتە دیموکراتەکاندا بەجۆرێک نەخشی ئافرەتان لەبەر چاو دەگیرێ و بۆ بەشداری کردن، لە پێناو جێگیرکردنی ڕێچکەێکی ئاسایی و سروشتی، کە ئەویش هاوبەشیکردنە لەهەر پێگەو جێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وفەرهەنگی.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵات وحاکمیەتی ویلایەتی فەقێ و ئاخوندەکان و لە دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ،دۆخی ئافرەتان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە خراپی بووە و نەک ڕژیم بە قازانجی ئەم چینە یاساێکی دەرنەکردووە، بەڵکوو تادێت بازنەی ئازادی ژنان تەسکتر دەکات و هەر ڕۆژێک بەپاساوی بێ بنەما کۆت و زنجیرێک لە پێیان دەئاڵێنێت.
هەر لەسەرەتای دامەزرانی ئەو دەسەڵاتە، یاساو قانونەکانی بەدژی ئافرەتان داڕێژراو حیجابی زۆرە ملێ و فشارە دەرونی و کێشمە کێشی عیفەت ئەدەب، بوە بنێشتە خۆشەی سەرزاری ئەو ڕژیمە، کە بەم پاساوەوە هەزاران تاوانی ئەنجام داو.
لە هەمان کاتدا ئافرەتان بەجێی هەڵسەنگاندن و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بەردەوام لە حاڵەتی بەرگری کردن بوون و بەهەوڵ و خۆ پاراستن لەو ڕژیمە، ڕۆژ بەڕۆژ لە فەرهەنگ و سیاسەتی داسەپاوی دوور کەوتوونەتەوە.
بەپێی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ئاماری بەشداری کردنی ئافرەتان لە شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس، وا دەرئەکەوێت کە ۹۲ لەسەدی ئافرەتان ناچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە ئەو ڕێژەیەش پێکدێن لە مامۆستاو خوێندکار و بێکار و کرێکار....
لێکۆڵەرەکان لە ئوروپا باس لەوەدەکەن کە دەنگدەرانی ئافرەت گەرایشیان زۆرتر بۆ لای موحافزەکارانە.
لە ئێرانیش باس لە (ڕەجوڵی سیاسی دەکرێ) بەم پێیە
پێگەو دەسەڵاتەکانی دەوڵەت بە پیاوان بڕاوە و وا وێنای دەکەن، وڵات و بەڕێوەبەری تەنیا بۆ ڕەگەزی نێرە، کە ئەم واتایە بەسە بۆ ئەوەی چینی هوشیاری کۆمەڵگە خوێندنەوەی خۆی هەبێت بۆ ئەم ڕوانگەیە.
یەکێک لەو حەوزانەی کە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ڕووبەڕوی زۆرترین ئاڵوگۆڕ دەبێتەوە، بەشداری ئافرەتان و کاردانەوەکانیەتی، چونکە بە جۆرێک هیواو ئومێد دەبەخشن کە ئەوان هەوڵ بۆ ئاڵوگۆڕ و باشترکردنی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئەدەن، کە پێشتر نەبوە.
لەو ماوەدا کێشەی حیجاب، وەک کێشە نابینرێ بگرە بینینی ئافرەتگەلێک بەبێ پابەند بون، لە تەنیشت کاندیدەکان و لە تەلەفزیۆن و کاناڵەکان دەبینرێن، لە حاڵێکدا ئەوانە پێشتر لە هیچ شوێنێکی ئێران بونی نیەو وەک ئەوەی ئەوانە بەشێک نەبوبن لەو کۆمەڵگایە.
ئەو ئافرەتانەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن لە پلەو پۆستی حکومەتیدا، نەیان توانیوە نەخش و تواناکانی ئافرەتان بنوێن، بەڵکوو تا ئێستا بەبەربەستێک بوون و زیاتر وەک داوەڵ لێیانڕوانیون.
لەکاتی سەرکەوتنی بەربژێران ئافرەت و پیاو کە پێشینەی خوێندنی یەکسانیشیان هەیە، باوەڕ بە تواناو مودیریەتی ئافرەتەکە ناکرێ، بەڵکوو بەو شێوە لێی دەڕوانن کە ئەمە بەهۆی جیاوازی ئەرێنی بووە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە لەکاتی گەرم داهێنانی شانۆ وتەنووری هەڵبژاردنەکان، داوایان لێدەکرێ کە لە ماڵ بێنە دەرو پشتیوانی لە هەڵبژاردن و کاندیدەکان بکەن، هەروەک چۆن لەکاتی شەڕدا داوا لە ئافرەتان دەکرا پشتیوانی لە پیاوان بکەن.
چالاکانی ئافرەتان لە خولی دەیەمی هەڵبژاردنەکاندا کەمپەینی ئاڵوگۆڕی سیمای پیاوانەیان ڕاگەیاند و هانی ئافرەتە کاندیدەکانیان دا کە داواکانیان چڕ بکەنەوە، هەروەها وریاییان دا لەکاتی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان، ئەوا دەنگی ئافرەتان لەدەست ئەدەن.
ئەو مافانەش مافی بەرامبەرو گۆڕینی یاسای تەبعیز و چەسپاندنی پاراستنی مافی ئافرەتانە.
فشارەکانی ڕژیم هیچکات نەیهێشتوە وەک پێویست کاری ڕێکخراو وناوەندەکانی ئافرەتان و ئەو کەمپەینە بچێتە پێش، بەڵکو بۆتە هۆی زیاتر سەرکوت و کارکردنە سەر کۆمەڵگاو هەستیاربونی بیروبۆچونی گشتی بەرامبەر بەداواو خواستە ڕەواکانی ئافرەتان.
ئەوەی ئاشکرایە هەڵبژاردن لە ئێران و لەو سیتمەدا هیچ کات خزمەت بە دۆخی ئافرەت ناکات، ئەم تاکتیک وپلانەش بۆ پەلکێشی ئافرەتان بۆ سەر سندووقەکانی شانۆی هەڵبژاردن، لە درێژەی هەمان پلانی پێشووە.
بە ووریای وهۆشیاریەوە ئافرەتان لەگەڵ ئەم پیلانە هەڵس وکەوت دەکەن، کە وەرگرتنی ڕای ئەم چینە بۆ ڕێژەیان لە بەشداری شانۆی هەڵبژاردن هەمووشتێکی ڕوون کردۆتەوە..


4 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان، بە واتای مافی بەشداریانە لە هەموو جومگەکانى بەڕێوەبەری دا

مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان، بە واتای مافی بەشداریانە لە هەموو جومگەکانى بەڕێوەبەری دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن