فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی لەهێستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی سپتامبەر 2025، لە هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، چەند درۆنێکی ڕووسی سنوورەکانی ئاسمانی وڵاتەکەیان تێپەڕاندبوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسیان لەوەش کردووە، ڕادارەکان زیاتر لە 10 درۆنیان ئاشکرا کرد و ئەوەی بۆ سەر ئاسایشی وڵات هەڕەشە بوو خراوەتە خوارەوە.