دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە حکوومەتەکەی فرانسوا بایرۆ سەندەوە، ئەمڕۆ ماکرۆن، سێباستیان لێکۆرنوی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشان کرد.سێشەممە 9ـی سپتامبەر 2025، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزە)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە، سێباستیان لێکۆرنوی، کە وەزیری بەرگریی فەرەنسا بوو، بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشان کرد.