خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوی 26ی ڕێبەندان، ئەحمەد نادری وتی بەپێی لێکۆلینەوەێیک کە لە سەرەتای مانگی ڕێبەندان کراوە 24.2لەسەدی خەڵکی تاران بەشداری لە هەڵبژاردنە
خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوی 26ی ڕێبەندان، ئەحمەد نادری وتی بەپێی لێکۆلینەوەێیک کە لە سەرەتای مانگی ڕێبەندان کراوە 24.2لەسەدی خەڵکی تاران بەشداری لە هەڵبژاردنەکان ناکەن. بەپێی هەواڵی هەواڵنێری فارس،ناوبراو باسی لەوە کردووە کە 93لەسەدی خەڵکی بەشدار بوو لەم لێکۆلینەوە ڕایان گەیاند کە لەبارودۆخی بەڕێوەبەری وەڵات نارازین. هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئێران،لە هەڵبژاردنی مەجلیسی یازدەهەم 57 ملیۆن و 918هەزار و159کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە ،دوو ملیۆن و 931هەزار کەس بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگ بدەن.لەدوای ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر خەڵکێکی زۆر لە ناڕازیان ڕایان گەیاند کە دەنگدانی مەجلیسی ڕژیم بایکۆت دەکەین. زۆربەی ئەولایەنە سیاسیانەی دەرەوەی وەڵات بایکۆتی دەنگدانیان کردووە.