سەعات هەشتی ئەمشەو لە شاری کووپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن 17 نمایش کرا. پاش نمایشکردنی ئایفۆنە نوێیەکە، ئەپڵ نوێترین سیستمی کارپێکردنی نمایش کرد کە ئای ئۆ ئێس 26 و لەم سیستمە نوێیەیدا بە وتەی کۆمپانیاکە گۆڕانکاری جۆری کراوە و بەکارهێنانی تووشی شۆک دەکات. نرخی ئایفۆن پرۆ لە 1099 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و هەرچی ئایفۆن پرۆ ماکسە لە 1199 دۆلار دەست پێ دەکات. ئێستا کڕیارەکانی ئایفۆنە نوێیە ترسیان لێ نیشتووە، دەڵێن، بەهۆی باجەکانی ترەمپەوە نرخی ئەم ئایفۆنە نوێیەی ئەپڵ زۆر گران دەبێت.