سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیدیعای نەبوونی زیندانی سیاسی لەلایەن حکومەتەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لیستی سەدان زیندانی سیاسی لە ئەوین و قەرچەک

ئیدیعای نەبوونی زیندانی سیاسی لەلایەن حکومەتەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لیستی سەدان زیندانی سیاسی لە ئەوین و قەرچەک
خبات میدیا

لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بوونی زیندانی سیاسی ڕەتدەکەنەوە و باس لە بوونی تەنها پێنج زیندانی سیاسی لە سەرتاسەری وڵاتدا دەکەن، کەناڵی هەواڵی "تەحکیم میللەت" ڕایگەیاندووە کە تەنها لە زیندانی ئەویندا لانیکەم ٣٤٣ زیندانی سیاسی پیاو هەن. ئەم کەناڵە بە بڵاوکردنەوەی لیستی ناوی ئەو زیندانیانە، پیداگریی کردەوە کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی دەسەڵاتی قەزایی و حکومەت، ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی تەنها لەو زیندانەدا بوونیان هەیە. ئەو لیستە، کە بە قسەی کەناڵەکە ناتەواوە، زۆربەی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەهۆی چالاکییە مەدەنی، سەندیکایی، سیاسی یان بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکاندا گیراوان و دادگایی کراون. لە نێویاندا چالاکوانی کرێکاری، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان، خوێندکاران، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتیانی ناڕازی هەن. هەروەها ناوی ژمارەیەک لە زیندانیانی دووڕەگەزنامەیی و بیانی لە وڵاتانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، ڕۆمانی، ئیکوادۆر، پاکستان، ئەفغانستان، عێراق و هیندستان لەو لیستەدا هاتووە. ئەو لیستە تەنها زیندانیانی پیاوی لە بەندە گشتییەکانی ئەوین دەگرێتەوە و ئەو کەسانەی لەژێر دەستی دامەزراوە ئەمنییەکاندان و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان ناگرێتەوە. پێشتر، "تەحکیم میللەت" لیستی ٦٤ زیندانی سیاسی ژنی لە زیندانی قەرچەک بڵاوکردبووەوە.ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن کەناڵی "تەحکیم میللەت"ەوە بڵاوکراونەتەوە، بە ڕوونی بانگەشەی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەخەنە ژێر پرسیارەوە کە گوایە "زیندانی سیاسی لە ئێراندا نییە". ئەم بانگەشەیە نەک هەر بەڵگەی دەرەکی نییە، بەڵکو خودی ئەو لیستەی تەنها بۆ یەک زیندانی پیاوانە (ئەوین) بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر زیاتر لەو "پێنج" کەسە نیشان دەدات کە بەرپرسانی ئێران ئاماژەی پێدەکەن. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکومەت هەوڵدەدات ڕاستییەکان بشارێتەوە و وێنەیەکی ساختە لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەیدا نیشان بدات.

5 مانگ و 26 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیدیعای نەبوونی زیندانی سیاسی لەلایەن حکومەتەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لیستی سەدان زیندانی سیاسی لە ئەوین و قەرچەک

ئیدیعای نەبوونی زیندانی سیاسی لەلایەن حکومەتەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لیستی سەدان زیندانی سیاسی لە ئەوین و قەرچەک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن