ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی سپاتامبەر 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیە ڕایگەیاند، تورکیە دەستی کردووە بە مەشق و ڕاهێنان بە سپای سوریە و پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتی تەکنیکی، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنەکەی مانگی ڕابردووە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرەستەکانی تورکیە کە لە سوریە جێگیرکراون، دەکەن درۆن و ناڕاستن. هەروەها ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە کارمەندان و کەرەستەکانی تورکیە لە سوریە ڕووینەداوە.