پۆلیسی نیپاڵ ڕایگەیاند: لانیکەم 51 کەس لە میانی خۆپیشاندانەکانی دژ بە قەدەغەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دژ بە گەندەڵی و خراپیی حوکمڕانی لەم حەوتویدا کوژراون. خۆپیشاندەران پەرلەمانیان ئاگر تێبەردا و سەرۆکوەزیران دەستی لەکار کێشایەوە. حکومەتی نیپاڵ ڕووخا و ئێستا هەوڵی دامەزراندنی حکومەتێکی کاتی دەدرێت. گفتوگۆکان لە نێوان سەرۆکی نیپاڵ، نوێنەرانی خۆپیشاندەر و کەسایەتییە دیارەکان بەردەوامن. هاوکات سپای نیپاڵ قەدەغەی هاتووچۆی سەپاندووە و کۆنترۆڵی شەقامەکانی گرتۆتە ئەستۆ. لە ناو کوژراوەکاندا 21 خۆپیشاندەر و 3 پۆلیس هەن و ئەوانی دیکەش لەو 13 هەزار و 500 زیندانییانەن کە هەڵهاتبوون و پۆلیس دوایان کەوتبوو.