شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات
خبات میدیا

وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت لەگەڵ هەندێک لە هاوپەیمانەکانیان، کردەوەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە سەرکوت و تۆقاندنی نەیارانی سیاسی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراندا سەرکۆنە کرد و پێداگریان لەسەر وەستانەوە لە دژی ئەو کارانە کردەوە. ئەندامانی میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرای گرووپی حەوت لەگەڵ وڵاتانی هاوکار، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش نووسییان کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵیان داوە ڕفاندن، ئازاردان، و تەنانەت ترۆرکردنی نەیارانی سیاسی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا ئەنجام بدەن؛ پرۆسەیەک کە "جێگەی نیگەرانی و قبوڵنەکراوەیە". ئەم بەیاننامەیە جگە لە ئەندامانی گرووپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان (کە کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمان، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگرێتەوە)، یەکێتی ئەوروپا و هەروەها ئوسترالیا، نیوزیلاند و هۆڵەند واژۆیان لەسەر کردووە. لە بەیاننامەی ئەو وڵاتانەدا ئاماژە بە چالاکییەکانی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی کراوە، کە بریتییە لە هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسی ڕۆژنامەنووسان و کردەوەکان بۆ دروستکردنی کەلێن لە کۆمەڵگاکاندا و تۆقاندنی کۆمەڵگەی جووەکان.

6 مانگ و 7 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن