چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات
خبات میدیا

رۆژنامەی لومۆندی فەرەنسی، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی نزیک لە کۆشکی ئیلیزێ، بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندنێکدا کە پێشکەشی فەرەنسای کردووە، ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە تەواوی وێران نەکراون و بە تێپەڕبوونی کات دەکرێت دووبارە بنیات بنرێنەوە. بەگوێرەی ئەم هەڵسەنگاندنە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا لە پێداچوونەوەیان بۆ هێرشەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی پێشکەشی بەرپرسانی فەرەنسییان کرد، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، بەتایبەتی لە فۆردۆ و نەتەنز، ڕژیمی ئێران هێشتا ئەو جۆرە ئامێرانەی لەبەردەستدایە. بە نووسینی لومۆند، پرسیارەکە لە ئێستادا ئەوەیە کە ئایا ڕژیمی ئێران بە ڕادەی پێویست ئەم جۆرە ئامێرانەی لەبەردەستدایە یان نا؟ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە ڕایگەیاند دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، ڕژیمی ئاخوندی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی لە کورتخایەندا ئامێری پێویستی نییە، بەڵام ئەم کارە بە تێپەڕبوونی کات ئەگەری هەیە.

6 مانگ و 19 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات

ڕژیمی ئاخوندی هەولی دەسپیکردنەوی بەرنامە ئەتۆمییەکانی دەدات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن