پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا بکوژی چالاکوانە ڕاستڕەوەکەی پشتیوانکاریی کۆمارییەکانی گرت و ترەمپ ئومێدەوارە سزای بکوژەکە لە سێدارەدان بێت و میدیایەکی ئەمەریکیش ئاشکرای کردووە، بکوژەکە لەلای باوکی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و باوکیشی ڕاپۆرتی لەسەرداوە.سپێنسەر کۆکس حاکمی ویلایەتی یوتای ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گیرانی گومانلێکراوێکی بە ناوی تایلەر رۆبنسن تەمەن 22 ساڵانی بە تۆمەتی کوشتنی چارلی کێرک، چالاکوانی ڕاستڕەوی باڵی کۆمارییەکان ڕاگەیاند.