ڤلودیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی هەوڵەکانی واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین، پێشکەوتنێکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام ڕوسیە بەردەوامە لە پێشێلکارییەکان و هەوڵی داگیرکردنی تەواوی ئۆکراین دەدات.زێلێنسکی لە کیێڤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گرنگ نییە پوتن چی بە کێ دەڵێت، بەڵام ڕوونە بەڕادەیەک پەرەی بە توانا سەربازیی و کەرەستە جەنگییەکانداوە، کە بە ئاسانی جەنگ کۆتایی پێ بێت، مەگەر ناچار نەبێت و مەرامە کەسییەکانی بە شێوەیەکی ڕیشەیی نەگۆڕدرێت.