دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت؛ هێشتا ڕقێکی زۆر لە نێوان هەردوو وڵاتی ڕوسیە و ئۆکراین بەدی دەکرێت، بۆیە ئاگربەست و ڕێککەوتن هەروا ئاسان نابیت، بەڵام خەریکە بەرانبەر بە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە ئارامیم نامێنێت. لە وەڵامی کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆکس نیووز، لەبارەی ئەوەی ئەگەر ڕوسیە کۆتایی بە جەنگی دژی ئۆکراین نەهێنێت، ترەمپ هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە و وتی: ئارامیم بە خێرایی تەواو دەبێت، بۆیە پێویستە هەردوو لایەنی جەنگەکە بەشداربن لە ڕێگە چارە لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن.