شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرۆکوەزیرانی نوێی نیپاڵ سوێندی خوارد

سەرۆکوەزیرانی نوێی نیپاڵ سوێندی خوارد
خبات میدیا

سوشیلا کارکی، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای نیپاڵ، سەرۆکوەزیرانی کاتیی ئەو وڵاتە دەستبەکار بوو.کارکی، تەمەن 73 ساڵ، لە میانی ڕێوڕەسمێکی کورتدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم ژنە سەرۆکوەزیران لە مێژووی نیپاڵدا. بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا وەزیرەکانی کابینەکەی دەستنیشان بکات.لە میانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم حوتویەدا کە بەهۆی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریهەڵدا، پەرلەمان سوتێنرا، حکومەت ڕووخا و زیاتر لە 50 کەس کوژران.دانانی کارکی وەک سەرۆکوەزیران لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆک کۆمار و نوێنەرانی خۆپیشاندەران و بە ڕاوێژ لەگەڵ کەسانی یاسایی وڵات بوو و دوای چەند ڕۆژێک ڕاوێژ و گفتوگۆ ئەنجامدرا. 

6 مانگ و 6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکوەزیرانی نوێی نیپاڵ سوێندی خوارد

سەرۆکوەزیرانی نوێی نیپاڵ سوێندی خوارد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن