خەباتمێدیا: بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی پەیمانەکانی ئێران لە سەر بنەمای یاسا جیهانیەکانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ سپی کردنەوەی پارە و پشتیوانی دارایی ترۆریزم
خەباتمێدیا: بەدواداچوون و بەڕێوەبردنی پەیمانەکانی ئێران لە سەر بنەمای یاسا جیهانیەکانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ سپی کردنەوەی پارە و پشتیوانی دارایی ترۆریزم بەتایبەتی کۆبوونەوەی نوێی گرووپی تایبەتی بەدواداچوون بەناوی ئێف ئەی تی ئێفە. دانیشتنی گروپی تایبەتی بەدواداچوونی دارایی لە ڕۆژی یەک شەممە 27ی ڕێبەندان لە پاریس دەستی پێکردووە و هەتا ڕۆژی هەینی 2ی ڕەشەممە بەردەوام دەبێت. لەم دانیشتنە شەش ڕۆژەدا زیاتر لە 800نوێنەر لە 205وەڵاتی جیهان و ئۆرگانە نێودەوڵەتیەکانەوە وەکوو سندووقی نێودەوڵەتی دراو، ڕیکخراوە نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی لەوێ بوون. گرووپی تایبەتی بەدواداچوونی ئابووری ئێف ئەی تی ئێف ( FATF)گروپێکی نێودەوڵەتیە کە بەئامانجی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ پارە سپی کردنەوە لە ئاستی جیهانی چالاکی دەکەن،پەسەند کردنی ئەم گەڵاڵانە بۆ پێش گرتن لە سنوردارکردنی سیستمی پارە و ئابووری ئەم بەشە بۆ سیستمی بانکی ئێران پێویستە.