چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
خبات میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای کرد، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات، پێداگری لە ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکاتەوە.شەڕی غەززە بەردەوامە و لە دووەم ساڵی نزیک دەبێتەوە و  ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە بەهێز کردووەتەوە و دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل هیچ دەرئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە و تەنانەت ئاڵۆزیی تێکەوت دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر لە حوتوی ڕابردوو.وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، 'مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەم حوتویەدا گەشت بۆ ئیسرائیل و بەریتانیا دەکات لە نێوان ڕۆژانی 13 بۆ 18ـی ئەم مانگە'.

6 مانگ و 18 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن