بڕیارە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا. بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، لەسەردانەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری تەکنۆلۆجی و ژیریی دەستکرد، یاوەرى دۆناڵد ترەمپ دەکەن، بڕیارە سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەریتانیا سێ رۆژ بخایەنێت. ئاماژە بەوەشکراوە، لەم سەردانە پیداگریی لە هاوبەشییەکی نوێی نێوان هەردوو وڵات دەکرێتەوە، لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجی، کە بەهای ملیارەها دۆلار رێککەوتن و وەبەرهێنانی نوێ لەخۆدەگرێت، کە پێشبینی دەکرێت 10 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.