.سێشەممە 16ـی سپتامبر 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پاش ئەوەی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هێنا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئیسرائیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی غەززە کردووە، وتی: پێم وایە ماوەیەکی زۆر کەممان لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حەماس ڕێبکەوین، ئەو ماوەیە ڕەنگە چەند ڕۆژێک، یاخود چەند حەوتویکی دیکە بێت.