ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، سەرەڕای دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە، ئەگەری کۆتایی هاتنی خێرای کێشەکانی ئۆکراین نییە.گۆتێرێز لە نیویۆرک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گەشبین نیم بە پێشکەوتن لە کورتخایەندا لە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکراین." ڕوونیشی کردەوە، هەڵوێستەکانی کیێڤ و مۆسکۆ تا ڕادەیەکی زۆر دژبەیەکی ماونەتەوە. وتیشی: "ترسم هەیە لانیکەم بۆ ماوەیەکی زیاتر ئەم شەڕە بەردەوام بێت."