ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕوسیە و دیدار لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاند.ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز وتی: ئامادەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پوتن کۆببمەوە، یان بە شێوەی سێ قۆڵی یان دوولایەنە، دەشڵێت "ئامادەم بەبێ هیچ مەرجێک کۆببمەوە".زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەنیازی ئەوە نییە بۆ دانوستان گەشتی مۆسکۆ بکات، بەڵکو ئامادەیە لەهەر وڵاتێک جگە لەڕوسیە کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لایەنی بەرانبەر بکات."