یەکێتیی ئەورووپا هۆشداریدا لەوەی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لە غەززە، دۆخی مرۆیی لە ئێستاوە خراپتر دەکات و بە مانای "مەرگ و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زیاتر" دێت.کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی ئەورووپا پاکێجێکی نوێی ڕێوشوێنەکان دەخاتەڕوو. ئامانج لەم ڕێوشوێنانە فشارخستنە سەر حکوومەتی ئیسرائیلە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی شەڕی غەززە.