وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە سێ مۆرەی سایبری سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران بە ناوەکانی عەلی ئاقامیری، یاسیر بەڵاغی و مەسعوود جەلیلی، ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاریکرد. پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان (١٧ی سێپتێمبەر) ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەسە لە پەیوەندیدا بە چالاکییە زیانبەخشە سایبەرییەکانی پەیوەست بە سپاوە داواکراون. بەپێی وتەی FBI، ئەو سێ کەسە تۆمەتبارن بە پیلانگێڕی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە کۆمپیوتەرێکی پارێزراو، ساختەکاری لە ڕێگەی دزینی ناسنامە و ناسنامەی ساختە و پشتگیریکردنی ماددی ڕێکخراوە ترۆریستییەکان.
دادگایەک لە واشنتۆن دی سی لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا ئەو سێ مۆرەی سپای ترۆریستی پاسداران بە ئەنجامدانی چەندین تاوان لە پەیوەندیدا بە چالاکییە سایبەرییەکانەوە تۆمەتبار کرد و فەرمانی گرتنی بۆیان دەرکرد.